له‌ تایوان هێمای هاتوچۆش یادی ڤالانتاین ده‌كاته‌وه‌

نیشانه‌كانی هاتوچۆی وڵاته‌كه‌یان گۆڕی

ته‌نیا خۆشه‌ویستان نین یادی رۆژی ڤالانتاین، بۆیه‌ هێمای هاتوچۆ له‌ وڵاتی تایوان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه‌ دیزانه‌كه‌ی گۆڕی وه‌كو گوزارشتێك له‌ خۆشی ئه‌مرۆژه‌.

 هه‌ر بۆیه‌ له‌ وڵاتی تایوان، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه‌، نیشانه‌كانی هاتوچۆی وڵاته‌كه‌یان گۆڕی، له‌سه‌ر زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان هێمای سوور كه‌ به‌ مانای وه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌كان دێت، بوو به‌ كچ و كوڕێك به‌ ڕه‌نگی سوور، كه‌ كوڕه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ژنۆ و داوای هاوسه‌رگیری له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌كات، ڕه‌نگی سه‌وزیش كه‌ به‌ مانای ڕۆیشتن دێت، كرا به‌ كچ و كوڕێكی سه‌وز و ده‌ستی یه‌كتریان گرتووه‌ و ده‌ڕۆن.

سه‌رچاوه‌/ لبنان 24

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی