كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى گا به‌ردێكی شاخی به‌رسیرین گرفت بۆ هاتووچۆ دروست ده‌كات

به‌ هۆی باران بارینی زۆره‌وه‌

له‌ گوندی به‌رسیرین به‌ هۆی باران بارینی زۆره‌وه‌  گابه‌ردێكی  شاخی به‌رسرین كه‌وته‌ خواره‌وه‌و هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی و ماددی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی  گا به‌رده‌ ئاسته‌نگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتیان دروستكردووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گونده‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی"هامڵتۆن"  كه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان سۆران و چۆمانه‌.

شایه‌نی باسه‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران كه‌ ده‌روازه‌یه‌كی سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌و مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی گه‌وره‌یه‌ له‌ نێوان باشوورو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئاسته‌نگ بۆ بازرگانان و بارهه‌ڵگرانی ئه‌و مه‌رزه‌ دروست بووه‌.