جارێكی دیكه‌ ئاڵای كوردستان به‌ یه‌كێتی داده‌گرن

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر

به‌ پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌  شاری كه‌ركوك داگیرا.

داگرتنی ئاڵای كوردستان پاش ئه‌وه‌دێ كه‌ نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌لایه‌ن كادرێكی یه‌كێتیه‌وه‌ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر مه‌كته‌ب سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڕه‌كی شۆراو هه‌ڵكرا و له‌ئێستادا جارێكی دیكه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه‌ پێیان داگیرایه‌وه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاڵای كوردستان له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوه‌.