تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم له‌ هه‌رێمى كوردستان پێش ده‌خرێن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان نووسراوێکی له‌م باره‌وه‌ گشتاندوه‌

 

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکان کە بۆ پەروەردەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان و هەڵەبجەی شەهید کراوە، بڕیاردراوە بە پێشخستنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم.

کەریم لەتیف ئیسماعیل ، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندی تاقیکردنەوەکان و هەڵبژاردنەکانی کۆماری عێراقی فیدراڵ ئەم بڕیارانە دراون.

1. تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاییەکان و پەیمانگاکان لە رۆژی شەممە رێککەوتی 18-4-2018 دەستپێدەکات و لە رۆژی سێشەمە 8-5-2018 کۆتایی پێبێت، لەگەڵ رەچاوکردنی ئەوەی کە 1-5-2018 پشووی فەرمییە و نابێت لە خشتە دابنرێت.

2. سەبارەت بە پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاقیکردنەوەکان لە رۆژی پێنجشەممە 10-5-2018 کۆتایی دێت.

3. بۆ پارێزگاری لە ئاستی زانستی پێویستە هەوڵ بدرێت پرۆگرامی خوێندن تەواو بکرێت لەو ماوەیەی کە ماوەتەوە لە خوێندندا.

4. جگە لە خاڵەکانی سەرەوە بڕگەکانی تری ساڵنامەی خوێندنی 2017-2018 وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت