عه‌بادی له‌بری هه‌رێمی كوردستان پارێزگاكانی باكووری كوردستانی عێراق به‌كارده‌هێنێ

له‌ كۆنگره‌ی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوه‌یت

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌ی دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له‌ كوه‌یت گوتارێكی پێشكه‌شكردو ناوی هه‌رێمی كوردستانی نه‌هێنا و له‌بری ئه‌وه‌ پارێزگاكانی باكووری كوردستانی عێراقی به‌كارهێنا.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عه‌بادی له‌ وتاره‌كه‌یدا گووتی: ئێمه‌ هێشتا به‌ده‌ست بیرۆكراسیه‌تی درێژخایه‌نه‌وه‌ ده‌ناڵێنین و به‌ جددی كار بۆ نه‌هێشتنی ده‌كه‌ین، یاسای وه‌به‌رهێنانی عێراقیش باشترین یاسای وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌كه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گووتی: ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ به‌سره‌ و زیقار و به‌غدای خۆشه‌ویست و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی باكووری ئازیز له‌ كوردستانی عێراق به‌رده‌سته‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار