داعش 18 هه‌زار عێراقیی كوشتووه‌

٣٦ هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون

له‌ ئاكامی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ١٨ هه‌زار عێراقیی كوژراون و ٣٦ هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند له‌ ئاكامی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش كه‌ عێراقیان كردووه‌ته‌ ئامانج، له‌میانی سێ ساڵی رابردوودا، ١٨ هه‌زار عێراقی كوژراون.

جه‌عفه‌ری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش كه‌ له‌ كوێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.

جه‌عفه‌ری له‌ گوتاره‌كه‌یدا گوتی:  به‌هۆی تیرۆره‌وه‌ ١٨هه‌زار هاووڵاتی شه‌هید و ٣٦ هه‌زاری دیكه‌ بریندار بوون.

جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌و ژماره‌ قوربانییه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی عێراق بوون كه‌ كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر.

ئاماده‌كردنی: رزگار