ئۆمتیتى مه‌رجى هه‌یه‌

له‌ساڵى (2016)په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ كردووه‌


بۆنوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ له‌ ماوه‌ى داهاتوو . یاریزانى نێو ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسى ساموێل ئۆمتیتى مه‌رجى هه‌یه‌ .

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی رایگه‌یاند ووه‌ ئۆمتیتی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی داواى له‌ به‌رێوبه‌رى كاره‌كه‌ى كردوه‌ موچه‌كه‌ى بۆ شه‌ش ملیۆن یۆرۆ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێبكاته‌وه‌ .

گرێبه‌ستى ئێستا به‌رگریكارى فه‌ره‌نسى له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه‌ له‌ یۆنیۆى ساڵى (2021)به‌كۆتا دێت ، به‌ڵام مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى (60)ملیۆن یۆریه‌ و ئه‌مه‌ش واى له‌ ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌كه‌ى كردووه‌ په‌له‌ بكه‌ن بۆنوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى تاوه‌كو هیچ یانه‌یه‌كى تر نه‌توانێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ئیمزا بكه‌ن .

 جێی باسه‌ ئۆمتیتى له‌ساڵى (2016)په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ى ئیسپانى كردووه‌ و توانیوه‌تى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات .