به‌ڤیدیۆ.. شه‌ڕڤانان فڕۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی سوپای توركیایان خسته‌ خواره‌وه‌

ئه‌ردۆغان واژووی له‌سه‌ر ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ كردبوو

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 12-2-2018، له‌ گوندی قودیه‌ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی عه‌فرین شه‌ڕڤانان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیایان له‌ جۆری به‌یره‌قدار خسته‌ خواره‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا واژووی له‌سه‌ر ئه‌م فرۆِكه‌یه‌ كردبوو، به‌ر له‌وه‌ی ره‌وانه‌ی عه‌فرین بكرێت، نه‌یده‌زانی ئه‌مه‌ دوایین فڕینی ئه‌و فڕۆكه‌ ده‌بێت و له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ خواره‌وه‌

له‌وه‌ته‌ی له‌شكركێشی سوپای توركیا به‌ ناوی چڵه‌ زه‌یتوون بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین و ده‌ستی پێكردووه‌، شه‌رڤان به‌رگرییه‌كی باشیان كردووه‌و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆریان له‌ سوپای توركیا داوه‌

ئاماده‌كردنی: رزگار