ئاماده‌كردنی كتێبێك له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه‌

ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌ لایه‌ن " محه‌مه‌د پاشای جاف " ه‌وه‌ دروستكراوه‌


دوای 8 ساڵ گه‌ران بۆ وه‌رگرتنی قسه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناسراو و به‌ ته‌مه‌نه‌كانی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی مێژوویی له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه‌ ، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " جیهاد مه‌ولوود ده‌لۆیی " كۆتایی به‌ ئاماده‌كردنی كتێبه‌ مێژووییه‌كه‌ی له‌سه‌ر " قه‌لای شێروانه‌" هێنا .

ناوبراو ئاشكرایده‌كات به‌ پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌م قه‌ڵایه‌ له‌ لایه‌ن " محه‌مه‌د پاشای جاف " ه‌وه‌ دروستكراوه‌ و له‌ نێوان  ساڵانی  1866 بۆ  1874 ی زاینیی و  بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ دروستكردنی قه‌ڵاكه‌ی به‌ كۆتا هێناوه‌ .

ناوبراو وتیشی ئه‌م كتێبه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسراوه‌ و له‌ 423 لاپه‌ره‌ش پێكهاتووه‌ له‌ ژێر ناوی " ئه‌مه‌یه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر قه‌ڵای شێروانه‌ "  .

له‌ كۆتاییدا ده‌لۆیی هیوای خواست به‌رپرسان و خه‌مخۆرانی بواری كولتوور و شوێنه‌وار و مێژوو بۆ به‌ چاپگه‌یاندنی كتێبه‌كه‌ی هاوكاری بن .