شه‌هرام كورتترین كلیپ بڵاوده‌كاته‌وه‌

ماوه‌كه‌ی ته‌نیا 2 خوله‌ك و 28 چركه‌یه‌


ڤیدیۆ كلیپی  " ده‌مرم به‌ بێ تۆ " ماوه‌كه‌ی ته‌نیا 2 خوله‌ك و 28 چركه‌یه‌ و به‌ كورتترین ڤیدیۆ كلیپی كوردی بۆ ساڵی 2018 داده‌نرێت ، وه‌ك نوێترین گۆرانی هونه‌رمه‌ند  " شه‌هرام سه‌ردار " بڵاوكرایه‌وه‌ .

گۆرانی " ده‌مرم به‌ بێ تۆ " تێكست و ئاوازه‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌ و ( ئارش عوسمان ) یش هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كاری موزیك بۆ كلیپه‌كه‌ ، كاری به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌م   ڤیدیۆ كلیپه‌ له‌ ستۆدیۆی ڤینۆ پرۆده‌كشن  ئه‌نجامدراوه‌ .

شه‌هرام خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه‌ .