سنگ خارا كلیپه‌ تازه‌كه‌ی موعینه‌

ئه‌م گۆرانییه‌ پێشكه‌ش به‌ روحی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند " مه‌رزیه‌ " ده‌كات


هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی ناسراوی  فارس" موعین ئه‌صفهانی " نوێترین كلیپی خۆی له‌ ژێر ناوی  " سنگ خارا " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی سنگ خارا هۆنراوه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن موعینی كرمانشانی نووسراوه‌و  " عه‌لی ته‌جوید " یش كاری موزیكی بۆ كردووه‌  ، ئه‌م گۆرانییه‌ پێشتر ته‌نیا وه‌ك ده‌نگ بڵاوكرابوویه‌وه‌ .

ئه‌صفهانی ئه‌م گۆرانییه‌ پێشكه‌ش به‌ روحی خانمه‌ هونه‌رمه‌ند " مه‌رزیه‌ " ده‌كات كه‌ پێشتر خۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی گوتووه‌ .

ناوی ته‌واوی موعین ئه‌صفهانی بریتییه‌ له‌ نه‌سره‌دین موعین نه‌جه‌ف ئابادی و له‌ ساڵی 1951 له‌ شاری ئه‌صفه‌هان له‌ دایك بووه‌ و جگه‌ له‌ بوونی چه‌ندین به‌رهه‌م به‌ سینگل خاوه‌نی 18 ه‌لبوومی گۆرانییه‌ و له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌مریكا ده‌ژیت .