دینا كلیپی" خۆشه‌ویستم" بڵاوده‌كاته‌وه‌

له‌ ئێستادا خاوه‌نی 3 ڤیدیۆ كلیپه‌


گۆرانیبێژی گه‌نجی كورد  " دینا " له‌ ژێر ناوی  ( خۆشه‌ویستم ) تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ گۆرانییه‌كی كوردییه‌ بڵاوكرده‌وه‌ .

تێكست و ئاوازی ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ لایه‌ن ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئاماده‌كراوه‌ و ده‌رهێنه‌ری ناسراو  ( محه‌مه‌د جه‌میل )  یش كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌ .

 گۆرانی " خۆشه‌ویستم " له‌ گوندی ئاژگه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه‌  ، له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا ( دینا ) به‌ جلوبه‌رگی كوردی وه‌ك خانمێكی گوندی ده‌رده‌كه‌وێت .

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ته‌نیا چه‌ند مانگێكه‌ ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه‌ و له‌ ئێستادا خاوه‌نی 3 ڤیدیۆ كلیپه‌ ، له‌ چه‌ند مانگێكی داهاتوش یه‌كه‌مین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .