به‌ گۆرانیه‌ك پشتیوانی له‌ عه‌فرین ده‌كات

عه‌فرین تاریك نابێت ، عه‌فرین بێكه‌س نابێت


له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌ك  له‌ ژێر ناوی " عه‌فرین تاریك نابێت ، عه‌فرین بێكه‌س نابێت " گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " ئه‌یوب عه‌لی " پشتیوانی له‌ دانیشتوانی شاری عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان ده‌كات .

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/ 2/ 2018 ئه‌م گۆرانییه‌ تازه‌ی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی داناوه‌ و هه‌ر خۆیشی كاری موزیكی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

ئه‌یوب عه‌لی  ده‌رچووی كۆلیژی ئه‌ندازیارییه‌ و نیشته‌جێی وڵاتی به‌ریتانیایه‌ ، له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .