تره‌مپ: كارێگى گه‌وجانه‌مان كرد، كاتێك 7 ترلیۆن دۆلارمان له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست خه‌رج كرد

تره‌مپ: ئه‌م هه‌فته‌یه‌، هه‌فته‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ ژێرخانى ئابوورى ئه‌مریكا


دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،  ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (توویته‌ر) ڕایگه‌یاند" ئه‌م هه‌فته‌یه‌، هه‌فته‌یه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ ژێرخانى ئابوورى ئه‌مریكا. 

وتیشى" ئێمه‌ كارێگى گه‌وجانه‌مان كردووه‌، كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بڕى 7 ترلیۆن دۆلارمان خه‌رج كردووه‌، بۆیه‌ ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست به‌ وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانى وڵاته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه‌.