هه‌‌ڵكه‌‌وت زاهیر و مه‌‌لا عه‌‌لی له‌ كارێكی هونه‌رییدا

دانانی ئاوازێكی تایبه‌‌تی قورئان خوێندنه‌‌وه‌‌

نوێترین كاری هه‌‌ڵكه‌‌وت زاهیری ئاوازدانه‌‌ری كورد له‌‌گه‌‌ڵ مه‌‌لا عه‌‌لییه‌‌ كه‌‌ بریتییه‌‌ له‌‌ تۆماركردنی چه‌‌ند ئایه‌‌تێكی قورئانی پیرۆز به‌‌ ده‌‌نگی ئه‌‌و مه‌‌لایه‌‌ و ئاوازی هه‌‌ڵكه‌‌وته‌‌.

هه‌‌ڵكه‌‌وت زاهیر نوێترین كاری خۆی له‌‌ تۆڕی كۆمه‌‌ڵایه‌‌تی فه‌‌یسبووك ئاشكرا كرد، كه‌‌ بریتییه‌‌ له‌‌ دانانی ئاوازێكی تایبه‌‌تی قورئان خوێندنه‌‌وه‌‌ بۆ مه‌‌لا عه‌‌لی كه‌‌ڵه‌‌ك.

له‌‌ كۆنه‌‌وه‌‌ تا ئێسته،‌ قورئانی پیرۆز به‌‌ چه‌‌ندان ئاوازی جیاواز له‌‌ لایه‌‌ن قورئان خوێنه‌‌كانه‌‌وه‌‌ خوێنراونه‌‌ته‌‌وه‌‌، ئه‌‌م ئاوازه‌‌ی هه‌‌ڵكه‌‌وت زاهیریش جۆرێكی جیاوازی ئاوازه‌، كه‌‌ بۆ قورئان خوێندنه‌‌وه‌‌ دانراوه‌‌.

 كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی