Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:43

باران و به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە
باران و به‌فر بارین به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 12/2/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە ده‌دات، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سبەی سێشەممە 13/2/2018، لە ھەولێر، ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی کاتەکان باران دەبارێت، ھەندێک کات باران بە لێزمە دەبارێت، لە سلێمانی، دھۆک و کەرکووکیش، ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دھۆک و سلێمانی، بەفر دەبارێت.

له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ شەپۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رمیش نزم بوونه‌ته‌وه‌ .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.