حكومه‌تی توركیا 48 كه‌سی ده‌ستگیر كرد

1354 كه‌س له‌ زیندانه‌كانی وڵاته‌كه‌یدان

پۆلیسی توركیا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ 48 كه‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له‌ گروپی تیرۆریستیی داعش ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌وان سه‌رقاڵی ئاماده‌كاریی بۆ هێرشێكی تیرۆریستیی بوون.

وته‌بێژێكی پۆلیس ئه‌سته‌مبوڵ وتی كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس شه‌وی هه‌ینی رۆیشتوونه‌ته‌ ناو شه‌ش بینا له‌ سێ گه‌ڕه‌كی ئه‌سته‌مبوڵ و 31 هاوڵاتیی بیانییان ده‌ستگیر كردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ئانادۆڵیش 17 هاوڵاتی دیكه‌ی بیانیی كه‌ نیازی هێرشێكی تیرۆریستیان هه‌بووه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستگیر كراون، كه‌ پۆلیس چه‌ندین به‌ڵگه‌ی نووسراو و دیجیتاڵیی له‌م كه‌سانه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌.

وه‌زیری دادی توركیاش رۆژی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ 1354 كه‌س به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی داعش له‌ زیندانه‌كانی وڵاته‌كه‌یدان.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی