ناشفیل توانی براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر مۆنتریال بێت

یاریه‌كه‌ چووه‌ كاتی زیادكراو


له‌چوارچێوه‌ی ركابه‌ریه‌كانی خولی ئه‌مه‌ریكا بۆ هۆكی سه‌ر شه‌خته‌ یانه‌ی ناشفیل توانی براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر مۆنتریال كنادینس بێت كاتێ یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ برده‌وه‌.

 چاره‌كی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌چاره‌گی دووه‌می یاریه‌كه‌ بریندن گالهه‌ر گۆڵی یه‌كه‌می بۆ تیپه‌ كه‌نه‌دیه‌كه‌ به‌ده‌ست هێنا، له‌به‌رامبه‌ردا سكۆت هارتنل توانی یاریه‌كه‌ یه‌كسان بكاته‌وه‌.

 له‌چاره‌كی سێیه‌می یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ یاریان ده‌كر ئه‌وه‌بوو له‌ده‌رفه‌تێكدا كیڤن ڤیالا گۆڵی دووه‌می بۆ ناشفیل تۆماركردو جارێكی دیكه‌ له‌یاریه‌كه‌ پێشكه‌وتن.

 هه‌رچی یانه‌ی مۆنتریال به‌رده‌وامبوو له‌گوشاره‌كانی تا جۆناسان درۆین گۆڵی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی تۆماركرده‌وه‌.

 ئه‌وه‌بوو یاریه‌كه‌ چووه‌ كاتی زیادكراو كه‌ به‌شوت ئاوت واتا لێدانی سزا ناسراوه‌ راین ئه‌لیس توانی بردنه‌وه‌ بكاته‌ به‌شی یانه‌ی ناشفیل، به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌كۆتاهات.