سڤین كرامر براوه‌ی پێشبركێی خلیسكانی خێرا بوو

ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگی دووهه‌زارو هه‌ژده‌ كه‌له‌وڵاتی كۆریای باشوور به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌یاری  خلیسكانی خێرا هۆله‌ندی سڤین كرامر توانی براوه‌ی پێشبركێ پێنج هه‌زار مه‌تر خلیسكانی خێرا بێت كه‌ بووه‌ سێیه‌مین ده‌ستكه‌وتی له‌م یاریه.

كرامر توانی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و براوه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می پێشبركێكه‌ بێت، هه‌رچی پله‌ی دووه‌مه‌ بووه‌ به‌شی یاریزانی كه‌نه‌دی له‌دایكبووی هۆله‌ندا تی یان بلۆمن و پله‌ی سێیه‌میش به‌ر نه‌رویژی سڤیری لۆنت كه‌وت.

كرامری ته‌مه‌ن سی و یه‌ك ساڵان توانی ماوه‌ی پێشبركێكه‌ به‌ شه‌ش خوله‌ك و نۆ چركه‌ و حه‌فتاو شه‌ش له‌ده‌یا چركه‌ ببرێت و ژماره‌ی پێوانه‌ییش بشكێنت كه‌ چوار ساڵ له‌مه‌و به‌ر خۆی تۆماری كردبوو ته‌نیا به‌یه‌ك چركه كه‌متر له‌وكات .

كرامر یه‌كێكه‌ له‌و ناوانه‌ی له‌مێژووی یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ به ‌دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌تا ئێستا توانیویتی چوار ملوانكه‌ی زێر له‌كۆی هه‌شت ملوانكه‌ به‌ده‌ست بێنێت.