ئه‌مریكا چه‌كێكی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر درووستكرد

هه‌ر جۆره‌ به‌ربه‌ستێك له‌ دیواری چیمه‌نتۆوه‌ تا شوشه‌ی دژه‌ گولـله‌ش ده‌بڕێت

به‌مدواییه‌ شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆژیا له‌ ئه‌مریكا چه‌كێكیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر درووستكردووه‌ كه‌ هه‌ر جۆره‌ به‌ربه‌ستێك له‌ دیواری چیمه‌نتۆوه‌ تا شوشه‌ی دژه‌ گولـله‌ش ده‌بڕێت و ئاگری پشت ئه‌م جۆره‌ به‌ربه‌ستانه‌ به‌خێرایی ده‌كوژێنێته‌وه‌.

PyroLance چه‌كێكی ئاوییه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی سێ چركه‌دا كونێكی سێ ملیمه‌تریی بكاته‌ ناو دیواری پۆڵایین و چیمه‌نتۆ و دیواری خشت و هه‌روه‌ها شوشه‌ی دژه‌ گولله‌، وه‌ له‌ رێگه‌ی ئه‌م كونه‌وه‌ به‌شێوه‌ی سپڕای ئاوێكی زۆر به‌ فشار ره‌وانه‌ی ئه‌وبه‌ری كونه‌كه‌ ده‌كات و به‌خێرایی ئاگره‌كه‌ داده‌مركێنێته‌وه‌.

جیا له‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، فڕۆكه‌خانه‌ی هیوستن و كۆمپانیای ئۆتۆمبیڵسازیی رۆڵز رۆیسیش ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه‌یان خستووه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كاری سیسته‌می ئاگركوژێنه‌وی خۆیان.

ئه‌مریكا چه‌كێكی بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر درووستكرد

تێووی هه‌ر پاكێجێكی ئه‌م سیسته‌مه‌ بریتیه‌ له‌ 15 تا 80 هه‌زار دۆلار و جیا له‌ هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌ باشه‌كانی دیكه‌ی، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سیسته‌می  UHP تیایدا به‌كار هاتووه‌ و ئه‌م سیسته‌مه‌ش فشاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر درووستده‌كات و ئاو به‌ فشاری زۆره‌وه‌ ده‌رده‌دات، هه‌ر بۆیه‌ ئاوه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی سپڕای دێته‌ده‌ره‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا كه‌مترین ئاو خه‌سار ده‌بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا.

سه‌رچاوه‌ / ئیسنا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی