هونه‌رمه‌ند "حه‌مه‌عه‌لی خان" له‌ هیندستان خه‌ڵات كرا

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری به‌ده‌ستهێنا

هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌عه‌لی خان له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مایی له‌ هیندستان وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كورته‌ فیلمی سینه‌مایی كوردی (جه‌لادی خه‌ونه‌كان) خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری به‌ده‌ستهێنا.

حه‌مه‌عه‌لی خان، به‌ كوردستان24 راگه‌یاند، "فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سینه‌مایی له‌ شاری بۆمبایی هندستان به‌به‌شداری ده‌یان كورته‌ فلیمی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی جیهان رێكخرابوو تێیدا كورته‌ فیلمی  سینه‌مایی كوردی (جه‌لادی خه‌ونه‌كان) خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری به‌ده‌ستهێنا"٠

حه‌مه‌ علی گووتی: كورته‌ فیلمی جه‌لادی خه‌ونه‌كان له‌ نووسین و ده‌رهێنانی ده‌روێش عومه‌ره‌ و ماوه‌كه‌ی بیست خوله‌كه‌ و باس له‌ تیرۆر و قوربانیدانی جه‌لاد ده‌كات ،كاری وێنه‌گرتنی له‌ ناوچه‌ی كۆیه‌ بۆكراوه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی