له‌ پیرۆ ڕێوڕه‌سمی ڤالانتاینی ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو

ئاهه‌نگه‌كه‌ش پێكهاتبوو له‌ ڕازاندنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان و پۆشینی تارای سپی بوكێنی

له‌ وڵاتی پیرۆ مه‌ڕاسیمێك بۆ ڕۆژی خۆشه‌ویستی ئاژه‌ڵه‌ ماڵه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، له‌و‌ رێوڕه‌سمه‌دا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ دوو سه‌گی ماڵی ڕێكخرابوو، هه‌روه‌ها ئاهه‌نگه‌كه‌ وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ڕێكخراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه‌ گرینگیان پێده‌درێت و ئاژه‌له‌كانیش له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌گونجێن .

ئاهه‌نگه‌كه‌ش پێكهاتبوو له‌ ڕازاندنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان  و پۆشینی تارای سپی بوكێنی هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌خێوكرانی ئاژه‌ڵه‌ ماڵیه‌كان ئاماده‌ی ڕێوره‌سمه‌كه‌ بوون، سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانیش خۆشحاڵی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و ئاهه‌نگه‌ ده‌ربڕی.