به‌ ڤیدیۆ.. دوو سه‌ركرده‌ی جیهان له‌ ئۆڵۆمپیاد ده‌ركران

بۆ ئاشتی هاتووین

له‌ كاتی ده‌سپێكردنی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ له‌ كۆریای باشوور، هێزێكی ئاسایشی  رێوره‌سمه‌كه‌ دوو كه‌سییان ده‌ركرد، كه‌ هاوشێوه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور  كه‌ نیازیان هه‌بووئاماده‌ی رێوره‌سمه‌كه‌ بن.

لێكچووه‌كه‌ی كیم،  كه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كرد گوتی: ئێمه‌ به‌ ته‌واوه‌تی رێككه‌وتووین، ویستمان نیشانی جیهانی بده‌ین بۆ ئاشتی هاتووین، به‌ڵام پاسه‌وانان ئێمه‌یان نارده‌ ده‌ره‌وه‌.

 

 

سه‌رچاوه‌ / روسیا ئه‌لیه‌وم

كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی