ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر

رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمییه‌

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ رۆژانی شه‌ممه‌ ده‌وام له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان وه‌كو رۆژانی تر ئاساییه‌ ده‌توانن سه‌رانمان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی رایی كردنی كاره‌كانیان.

له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی راگرتنی كاره‌كان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌هۆی گواستنه‌وه‌وه‌ هه‌ندێك له‌هاووڵاتیان كاره‌كانیان دواكه‌وتووه‌.

بۆیه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌م دواكه‌وتنه‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بریاریدا به‌كاركردن له‌رۆژانی شه‌ممه‌ كه‌پشوی فه‌رمیه‌ تاكو سه‌رجه‌م كاره‌كانی هاووڵاتیان ته‌واو ده‌بێت.

بۆیه‌ داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ساڵیانه‌یان به‌سه‌رچووه‌ یان ده‌یانه‌ویت گواستنه‌وه‌ی مولكیه‌ت بكه‌ن یان ئوتومبیله‌كانیان تۆماربكه‌ن سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ن له‌رۆژانی شه‌ممه‌ بۆرایی كردنی كاره‌كانیان.