سڤیلیا به‌ گۆلێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌

كۆی خاڵه‌كانی سڤیلیا بووه‌ سی و شه‌ش خاڵ


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستو سێی خولی ئیسپانیا یانه‌ی سڤیلیا له‌سه‌ر یارگیای خۆی میوانداری یانه‌ی جیرۆنای كردو یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌ڵام برده‌وه.

 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه‌ هه‌ردوولا به‌وریایه‌وه‌ یاریان ئه‌نجام ده‌دا تا خوله‌كی زیادكراوی گێمی یه‌كه‌م بابلۆ سارابیا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ سڤیلیا تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتاهات.

 له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ هه‌رودوولا زۆر هه‌وڵیاندا گۆڵ تۆماربكه‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن و یاریه‌كه‌ به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی سڤیلیا به‌كۆتاهات.

 به‌م ئه‌نجامه‌ كۆی خاڵه‌كانی سڤیلیا بووه‌ سی و شه‌ش خاڵ و له‌خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیه‌، هه‌رچی جیرۆنایه‌ ئه‌وا به‌سی و یه‌ك خاڵ له‌پله‌ی نۆیه‌م مایه‌وه‌.