خولی پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شه‌ش یاری به‌رێوه‌ده‌چێت


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی پله‌ یه‌كه‌كانی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ شه‌ش یاری له‌یاریگاجیاجیاكانی شاروشارۆچكه‌كامی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.

 له‌كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دهۆكی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی میوانداری ئاكریی خاوه‌ن پله‌ی چواره‌م ده‌كات، دهۆك هه‌شت خاڵی هه‌یه‌و نایه‌وێت پێشه‌نگ له‌ده‌ست بدات، له‌به‌رامبه‌ردا ئاكرێ به‌بردنه‌وه‌ی له‌ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ زیاتر خۆی نزیك ده‌كاته‌وه‌.

له‌یاری دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ هه‌ڵۆی دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی میوانداری گارای پێش كۆتایی ده‌كات، هه‌ردوو یانه‌ ركابه‌ری توندی یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌پله‌كانی دواوه‌ خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، له‌یاریه‌كی دیكه‌دا له‌شارۆچكه‌ی كۆیه‌ یانه‌ی سۆران ده‌بێته‌ میوانی كۆیه.

 جیاوازی نێوانیان  ته‌نیا خالێكه‌ كۆیه‌ شه‌ش خاڵی هه‌یه‌و سۆرانیش خاوه‌ن پێنج خاڵ بردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكێان ئه‌وا له‌پێشه‌نگ زیاتر نزیك ده‌بێته‌وه‌، سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له‌م هه‌فته‌یه‌دا یانه‌ی كفری چاوه‌روانه‌و یاری نیه.

یانه‌ی سه‌ید سادق له‌سه‌ر یاریگای خۆی رووبه‌رووی شه‌هیدان ده‌بێته‌وه‌ سه‌ید ساق ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌ و ته‌نیا خالێكی هه‌یه‌ ، هه‌رچی شه‌هیدانه‌ ئه‌وا سێ خاڵی هه‌یه‌و نایه‌وێت خاڵ به‌فیرۆبدات.

 له‌یاری دووه‌می ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی رووبه‌رووی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید ده‌بێته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ خاوه‌ن نۆ خاڵه‌و له‌پێشه‌نگ دێت ، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید چوار خاڵی هه‌یه‌و له‌پله‌ی چواره‌م دێت، بۆیه‌ ده‌توانین بلێن ئه‌و یاریه‌ بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یاری لوتكه‌ ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌.

 له‌دوا یاریش یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان میوانداری ئاشتی ده‌كات، ده‌ربه‌ندیخانه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌مه‌ به‌پێنج خاڵ و ئاشتیش خاوه‌ن ته‌نیا خالێكه‌، ئه‌گه‌رچی یاریه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای ئاشتیه‌، به‌ڵام ئه‌و تیپه‌ چاوی له‌وه‌یه‌ به‌ئه‌نجامێكی شایسته‌ بگه‌رێته‌وه‌ سلێمانی.