كۆریای باكوور داوا له‌ سه‌رۆكی كۆریای باشوور ده‌كات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات

به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه‌ له‌ گه‌ڵ شاندی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئۆلۆمبیادی زستانه‌

كیم جۆنگ ئاون سه‌رۆكی كۆریای باكوور داوای له‌ مۆن جێ ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور كرد سه‌ردانێكی فه‌رمی بیونگ یانگ بكات .

ئاژانسی هه‌واڵی یونهابی كۆریای باشوور سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ كیم جۆنگ ئاون داوه‌تنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مۆن جێ ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور كردووه‌ له‌ رێگه‌ی كیم جۆنگ خوشكی بچوكیه‌وه‌ .

ئێستا كیم جۆنگ خوشكی بچوكی سه‌رۆكی كۆریای باكوور بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆریای باشوور پێشوازی لێده‌كرێت، سه‌ردانه‌كه‌شی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه‌ له‌ گه‌ڵ شاندی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئۆلۆمبیادی زستانه‌ .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی