بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی ئه‌وروپا ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاوتۆی كردنی هه‌ڕه‌شه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناتۆ و ئه‌وروپا دووچاری ده‌بنه‌وه‌

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ( په‌نتاگۆن ) رایگه‌یاند كه‌ جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌ نێوان 11-17ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كات ، به‌مه‌به‌ستی تاوتۆی كردنی هه‌ڕه‌شه‌كان كه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ناتۆ و ئه‌وروپا دووچاری ده‌بنه‌وه‌ .

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سبه‌ی 11ی مانگ به‌ره‌و ئه‌وروپا گه‌شته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌و به‌ڵێنانه‌ بنه‌ڕه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌ت و هاوكاریكردن له‌ گه‌ڵ ئه‌وروپا .

له‌ نێوان 12 و 13ی مانگ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ رۆما له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا رۆبرتا بینوتی ده‌ستپێده‌كات .

له‌ 14 و 15ی ئه‌م مانگه‌ به‌شداری یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناتۆ ده‌كات له‌مساڵدا و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ هاوپه‌یمانی و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كاته‌وه‌ .

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ توركیا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو وه‌زیرانی به‌رگری توركیا نوره‌دین جانكلی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جیمس ماتیس چاویان به‌ یه‌كتر ده‌كه‌وێت .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی