دوو كه‌شتیوان ژماره‌ی مانه‌وه‌یان له‌ بۆشای ئاسماندا تۆمار كرد

توانیان ٨ كاتژمێر ١٣ خوله‌ك بمێننه‌وه‌

‎له‌ وڵاتی روسیا دوو كه‌شتیوان ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یان تۆماركرد له‌ مانه‌وه‌ له‌ بۆشایی ئاسمان و توانیان ٨ كاتژمێر ١٣ خوله‌ك بمێننه‌وه‌ .

موشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن “ئیلۆن ماسك” پشتگیری لێ كراوه‌ له‌ بنكه‌ی “سپه‌یس ئێكس” له‌ فلۆتیدا هه‌ڵدراوه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ موشه‌كه‌كه‌ به‌ به‌هێزترین موشه‌ك ناوبراوه‌ و تێیدا بۆیه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلی تێسلای كاره‌بایی له‌ بۆشایی ئاسماندا به‌كارهات ، وه‌ ده‌توانێت چه‌ند ئه‌ركێكی گه‌رودنی دیكه‌ش جێبه‌جێ بكات .

جێی باسه‌ هه‌ردوو كه‌شتیوانه‌كه‌ ناویان “Alexander Misurkin” وAnton Shkaplerov “ه‌ و ئه‌م دوو كه‌شتیوانه‌ له‌كاتی چونه‌ ناو خولگه‌ی خۆی و چاكردنی ئه‌نتێناكانی موشه‌كی “فالكۆن ئێكس” ماوه‌ی ٨ كاتژمێر و ١٣ خوله‌ك به‌به‌رده‌وامی له‌ بۆشایی ئاسماندا بمێننه‌وه‌ و كاربكه‌ن .

‎وه‌ ئه‌مه‌ به‌درێژترین تۆماركراوه‌ و توانیان ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو بشكێنن كه‌ ٨ كاتژمێر و ٧ خوله‌ك بووه‌ .

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی