Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:13

قوتابخانه‌یه‌ک زۆرترین"دووانه‌"ی تێدایه‌ ناوی چووه‌ گینیس

(44) دوانه‌و سێیانه‌ی قوتابی له‌ قوتابخانه‌كه‌ماندا هه‌ن
dwina
کوردستان TV
100%

قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمی"ئه‌لینوی"ی ئه‌مریكی ، ناوی چووه‌ ناو فه‌رهه‌نگی گینیس به‌ پێوه‌ره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی له‌ دووانه‌ و سێیانه‌و تێداییه‌.

كارگێری قوتابخانه‌ی "نیو تریر" راگه‌یاند: (44) دوانه‌و سێیانه‌ی قوتابی له‌ قوتابخانه‌كه‌ماندا هه‌ن ئه‌مه‌ش وای كردوه‌ ناوی قوتابخانه‌كه‌مان له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس بۆ پێوه‌ره‌كات تۆمار بكرێت.

شایانی باسه‌ پێوه‌ری پێشتر به‌ناوی قوتابخانه‌ی "های كریست" تۆماركرابوو كه‌ ژماره‌ی دووانه‌یان(24) دووانه‌ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی  تۆماری نوێ تۆمار بكرێت  ئه‌و قوتابیانه‌ی دووانه‌ن له‌ قوتابخانه‌كانی (های كریست ، لیوك ورایان نوفوسیل)  له‌سه‌ر پێشناری كارگێری قوتابخانه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ی"نیو تریر" بۆ ئه‌وه‌ی ناویان بچێته‌ ناو فه‌رهه‌نگی گینیس .

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان رازی بوون لیژنه‌ی فه‌رهه‌نگی گینیس سه‌ردانی قوتابخانه‌كه‌یان كرد دوای ووربینی كردن له‌ براوانامه‌كان ناوی قوتابخانه‌كه‌یان له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس تۆماركرا.

سه‌رچاوه‌ / فرات نیوز

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.