ریال مه‌درید دووچاری شكست بویه‌وه‌

ریال مه‌درید هاته‌ خانه‌ی پێنجه‌م


له‌میانی ركابه‌ریه‌مانی هه‌فته‌ی بیستو دووه‌می خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا ریال مه‌دریدی ئیسپانی بووه‌ میوانی یانه‌ی ئۆلۆمپیاكۆس وله‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌جیاوازی ته‌نیا خاڵێك دووچاری شكست بویه‌وه‌ به‌ئه‌نجامی هه‌شتا خاڵ به‌رامبه‌ر حه‌فتاو نۆخاڵ به‌درێژایی یاریه‌كه‌ ئاستی هه‌ردوو تیپ له‌یه‌ك نزیكبوو و زۆركاتیش ئه‌نجامه‌كانیان یه‌كسان بوو.

 به‌ڵام له‌دواماوه‌ی یاریه‌كه‌ ئۆلۆمپیاكۆس توانی به‌جیاوازی ته‌نیا خالێك ببێته‌ براوه‌ی یاریه‌كه‌ و كۆی خاڵه‌كانیشی كرده‌ سیو حه‌وت خاڵ و له‌پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت، هه‌رچی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌ ئه‌وا به‌م دۆرانه‌ هاته‌ خانه‌ی پێنجه‌م به‌ سی و پێنج خاڵ.