تۆرنتۆ مبیل سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ناشفیل به‌ده‌ست هێنا

به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ براوه‌بوو


له‌میانی یاریه‌كانی خولی هۆكی سه‌ر شه‌خته‌ی ئه‌مه‌ریكا یانه‌ی تۆرنتۆ مبیل سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ناشفیل به‌ده‌ست هێنا و به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ براوه‌بوو.

  له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا جیمس ڤان گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ تۆرنتۆ به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌میش له‌گێمی دووه‌م كاسبیری گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا كۆلتۆن سیسۆنز به‌تۆماركردنی گۆلێك جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌م كرده‌وه‌.

 له‌گێمی سێیه‌می یاریه‌كه‌ ڤیكتۆر ئه‌رڤیدسۆن گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ربوونی یاریه‌كه‌ی تۆماركردو یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هاتوو چووه‌ لێدانی سزای یه‌كلاكره‌وه‌.

 جێی ئاماژه‌یه‌ له‌لێدانی سزای یه‌كلاكره‌وه‌ ڤان ریمسدایك ته‌نها توانی گۆڵ تۆمار بكات و یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی تۆرنتۆ به‌كۆتا هات.