خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ بۆ ماسنجه‌ری فه‌یسبووك زیاد كرا

ھه‌ستی خۆت ده‌رببڕی و سه‌رجه‌م ھاوڕێكانیشت ده‌یبینن

به‌رپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی په‌یوه‌ندیی (ماسنجه‌ری فه‌یسبووك)، خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێیان بۆ سه‌رجه‌م به‌كارھێنه‌رانی پڕۆگرامه‌كه‌یان زیاد كرد.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 7/2/2018، به‌رپرسانی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك، خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێیان به‌ ناوی (Your Emoji) بۆ پڕۆگرامه‌كه‌یان زیاد كرد، كه‌ به‌و ئیمۆجییانه‌، ده‌توانی ھه‌ستی خۆت ده‌رببڕی و سه‌رجه‌م ھاوڕێكانیشت ده‌یبینن.

خزمه‌تگوزاریی (Your Emoji) بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئیمۆجییه‌ك ھه‌ڵده‌بژێریت، پاشان ئه‌و ئیمۆجییه‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر له‌سه‌ر وێنه‌ی پڕۆفایله‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، به‌مه‌ش ده‌توانی ئه‌گه‌ر دڵخۆش بوویت، ئیمۆجییه‌كی پێكه‌نین ھه‌ڵبژێریت، یان له‌و كاته‌دا حاڵت چۆن بوو، ئیمۆجییه‌ك ھه‌ڵده‌بژێریت.

بۆ به‌ده‌ستھێنانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك، پێویسته‌ پڕۆگرامه‌كه‌ له‌نێو مۆبایله‌كه‌تدا، نوێ (Update) بكه‌یته‌وه‌.

 

پڕۆگرامی ماسنجه‌ری فه‌یسبووك، له‌ ساڵی 2011دا كارا كرا، ئێستاش به‌كارھێنه‌رێكی زۆری له‌ سه‌رانسه‌ری جیھاندا ھه‌یه‌، كۆمپانیای (فه‌یسبووك) ئه‌مریكیش خاوه‌نیه‌تی، ھه‌روه‌ھا به‌ یه‌كێك له‌ باشترین پڕۆگرامه‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندی داده‌نرێت

سه‌رچاوه‌/ باس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی