گۆرانییه‌كی " زه‌كه‌ریا " ده‌ڵێته‌وه‌

ئه‌م گۆرانییه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاكاره‌كانی هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " شاباز زه‌مانی " گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند " زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا " ده‌ڵێته‌وه‌ و ڤیدیۆكه‌شی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

زه‌مانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌ێت كه‌ یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژ " زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا " ده‌لێێته‌وه‌ و له‌ سه‌ر ڤیدیۆكه‌ نووسیویه‌تی ئه‌م گۆرانییه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شاكاره‌كانی هونه‌رمه‌ند " زه‌كه‌ریا عه‌بدولڵا " به‌ ده‌نگی به‌نده‌ .

شاباز زه‌مانی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌ ته‌نیا چه‌ند ساڵێك ده‌بێت هاتۆته‌ نێو بواری هونه‌ری گۆرانی و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا تازه‌ترین كلیپێ گۆرانی خۆی له‌ ژێر ناوی " ده‌ستت بێنه‌ " بڵاوكرده‌وه‌ .