قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدای تووشی شۆك كردووه‌

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ به‌دوای ده‌گه‌رێن

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به‌دوای قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داعش ده‌گه‌رێن ،كه‌دوو سه‌ربازی عێراقی كوشتووه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سێ رۆژه‌ به‌به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆیان له‌ قه‌زای تارمییه‌ له‌ باكووری به‌غدای پایته‌خت راگه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ باره‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كه‌ی داعش به‌ به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه‌: ئه‌و قه‌ناس به‌ده‌سته‌ی داعش كه‌ ئێستاكه‌ له‌نێو تارمییه‌ خۆی حه‌شارداوه‌، سه‌ربازێكی له‌ نزیك ناوچه‌ی ئیبن سینا كوشتووه‌و یه‌كێكی دیكه‌شی له‌ نزیك ناوچه‌ی هۆره‌ له‌ قه‌زای تارمییه‌ كوشتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌تێكی چڕی گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ قه‌زای تارمییه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار