به‌غدا هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی به‌سره‌ كرد

له‌هه‌شت فه‌وج پێك هاتوون

هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی كه‌ له‌هه‌شت فه‌وج پێك هاتوون بۆ ده‌ستگیركردنی 1400 داواكراو گه‌یشتنه‌ شاری به‌سره‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 8-2-2018 سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هێزێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازی كه‌ له‌هه‌شت فه‌وج پێك هاتوون گه‌یشتوونه‌ته‌ شاری به‌سره‌.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ كاری سه‌ره‌كی ئه‌م هێزه‌ بۆ چوونه‌ نێو به‌سره‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ فه‌رمانی گرتنی 1400 داواكراوی شاره‌كه‌یان پێكراوه‌.

له‌ماوه‌كانی رابردوو پێكدادانی گه‌وره‌ له‌لایه‌ن عه‌شائیره‌كانی به‌سره‌ روویداو له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌كانیشدا هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك به‌كارهێنرا.

ئاماده‌كردنی: رزگار