هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی

به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ به‌حره‌ینی برده‌وه‌


له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی ئاسیا له‌ یاری فوتساڵی پیاوان، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ینی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی.

 هه‌ردوو یاریزان كویچی سایتۆ و كازویا شیمیزۆ دوو گۆڵه‌كه‌ی ژاپۆنیان له‌ یاریه‌كه‌دا تۆماركردو هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان گه‌یانده‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین.

 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی چاره‌گی كۆتایشدا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆزبه‌كستان به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا.

 هه‌رسێ یاریزان میشراب عادیلۆڤ و داڤرۆن چۆریێڤ و ئیلهامیگۆن حه‌مراویڤ سێ گۆڵه‌كه‌ی ئۆزبه‌كستانیان له‌ یاریه‌كه‌دا تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه‌ فۆنگ ترۆنگ لوانگ تاكه‌ گۆڵی ڤێتنامی به‌ده‌ستهێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش ئۆزبه‌كستان گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی فوتساڵی ئاسیا .