پێشانگای (عه‌فرین شكۆی به‌رخودانه‌) كراییه‌وه‌

بۆ حه‌وت هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریستی كوردستان كراییه‌وه‌

له‌میانی پاڵپشتی بۆ عفرین (گروپی كارتۆنی نه‌قیزه‌) و (ناوه‌ندی 7 ره‌نگه‌) به‌سه‌رپه‌رشتی كاك به‌ختیار سه‌عید، پێشانگاكه‌یه‌كی كارتۆنی به‌ ناونیشانی (عه‌فرین شكۆی به‌رخودانه‌) له‌ هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی، بۆ حه‌وت هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریستی كوردستان كراییه‌وه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌شداربوون بریتی بوون له‌ (په‌روه‌ر كه‌ركوكی، رێناس عارف، هه‌ندرێن خۆشناو، خالد ستار، سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، به‌كر عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رچل شه‌وقی، كامه‌ران قه‌ره‌داغی، كاوه‌ سابیر) پێشانگاكه‌ش سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.  

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی