به‌وێنه‌وه‌.. ئافره‌تێكی خۆكوژ له‌ نێو قوتابخانه‌یه‌كی به‌غدا خۆی ته‌قانده‌وه‌

پشتێنه‌ی مینرێژكراوی له‌ خۆی به‌ستبوو

ئافره‌تێكی خۆكوژ كه‌ پشتێنه‌ی مینرێژكراوی له‌ خۆی به‌ستبوو، له‌ نێو قوتابخانه‌ی ساقییه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ قه‌زای تارمییه‌ له‌ باكووری به‌غدای پایته‌خت خۆی ته‌قانده‌وه‌.

ktv

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ گه‌مارۆدرابوو، ئافره‌تێكی خۆكوژ كه‌ پشتێنه‌ی مینرێژكراوی له‌ خۆی به‌ستبوو، له‌ نێو قوتابخانه‌ی ساقییه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ قه‌زای تارمییه‌ له‌ باكووری به‌غدای پایته‌خت خۆی ته‌قانده‌وه‌.

ktv

له‌م باره‌یه‌وه‌ جه‌لیل روبه‌یعی،فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به‌ سۆمه‌رییه‌ی راگه‌یاندووه‌: ئه‌م ئافره‌ته‌ خۆكوژه‌ به‌ نیازبووه‌ له‌یه‌كێك له‌ ناوچه‌ قه‌ره‌بالغه‌كانی به‌غدا خۆی بته‌قینێته‌وه‌، به‌ڵام دوای زانیاری ووردی هه‌واڵگری توانیمان له‌نێو قوتابخانه‌یه‌ گه‌مارۆی بده‌ین و دوای گه‌مارۆدانه‌كه‌ هیچ ده‌رفه‌تێكی له‌به‌رده‌مدا نه‌ماو خۆی ته‌قانده‌وه‌.

ktv

ئاماده‌كردنی: رزگار