كۆمپانیای ئه‌پڵ بێ به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و "iPhone7" چاك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ناتوانن په‌یوه‌ست بن به‌ ئینته‌رنێتی سیمكارته‌وه‌

كێشه‌كه‌ له‌ ئه‌یلولی ساڵی ٢٠١٦ ده‌ركه‌وتووه‌

پاش ئه‌وه‌ی ئایفۆن حه‌وت ده‌رچوو خرایه‌ بازاره‌كانه‌وه‌ ، زۆر له‌ به‌كارهێنه‌ران گله‌یان هه‌بوو به‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك له‌ ئایفۆن حه‌وت هه‌یه‌ ئه‌ویش نه‌مانی شه‌به‌كه‌یه‌ كه‌ ده‌نووسرێت “No service “ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك دانی دانا به‌و كێشه‌یه‌ ، وابریاره‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و مۆبایلانه‌ چاك بكات.

پێگه‌ی “The verge” ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ یه‌كه‌مجار كێشه‌كه‌ له‌ ئه‌یلولی ساڵی “٢٠١٦ ده‌ركه‌وتووه‌ دوای ده‌رچوونی ئایفۆن حه‌وت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌ران كێشه‌یان هه‌بوو له‌وه‌ی مۆبایله‌كانیان شه‌به‌كه‌ی نامێنێت دوای ئه‌وه‌ی له‌ دۆخی فڕۆكه‌وه‌ ده‌یگۆڕن بۆ دۆخی ئاسایی.

له‌و كاته‌دا ئه‌پڵ وتی مۆ بایله‌كانتان ریستارت بكه‌نه‌وه‌ ، دواتر سیمكارته‌كه‌ ده‌ربێنن دواتر سیمكارته‌كه‌ بخه‌نه‌ ناویه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێ به‌ڵام به‌ گووته‌ی به‌كارهێنه‌ران بێ هیچ سوودێك نه‌بوو ئه‌م رێگایه‌.

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ نوێترین لێدوانیدا وتی ئه‌بێت ئه‌و مۆبایلانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه‌ بگه‌رێنرێته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ته‌نها ژماره‌ی كه‌م له‌ به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن حه‌وت تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌ بوون.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی