له‌ شاری مه‌ریوان كتێبێكی تازه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ دوو توێی 308 لاپه‌ره‌ یی به‌ زمانی فارسی بڵاوكرایه‌وه‌

 
كتێبێكی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رۆژنامه‌ و چاپه‌مه‌نی كوردی له‌ ژێر ناوی " رێنوێنیی چاپه‌مه‌نیی كوردی " له‌ لایه‌ن نووسه‌ر " عادل محه‌مه‌د پوور "  له‌ دوو توێی 308 لاپه‌ره‌ یی به‌ زمانی فارسی له‌ شاری مه‌ریوان  چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

نووسه‌ری ئه‌م كتێبه‌ " محه‌مه‌د پوور " له‌ ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی " فه‌یسبووك " ئاشكرایده‌كات كه‌ كتێبی " رێنوێنی چاپه‌مه‌نیی كوردی " لێكۆلینه‌وه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی تایبه‌ته‌ به‌ رێبه‌ری چاپه‌مه‌نی كوردی كه‌ به‌ شێوه‌ی میتۆدی مێژوویي كاری له‌سه‌ر كراوه‌ .

عادل محه‌مه‌د پوور له‌ ساڵی 1957 له‌ شاری مه‌ریوان له‌ دایك بووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌مه‌ له‌ بواری  زمان ، ره‌خنه‌ و لێكۆلینه‌وه‌ ی ئه‌ده‌بی .