كۆگای گووگڵ پله‌ی زیاتر له‌ 700 هه‌زار ئه‌پلیكه‌یشنی ساخته‌ی سڕیته‌وه‌

زیاتر له‌ 2.8 ملیۆن ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری له‌ناو گووگڵ پله‌ی هه‌یه‌

زیاتر له‌ 2.8 ملیۆن ئه‌پڵیكه‌یشن و یاری له‌ناو گووگڵ پله‌ی هه‌یه‌، به‌وه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین كۆگای ئه‌پڵیكه‌شنه‌كان داده‌نرێت تا ئێستا، به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ش وای كردووه‌ گووگل پله‌ی به‌رده‌وام كێشه‌ی ئه‌پی ساخته‌ی هه‌بێت وه‌ هه‌روه‌ها له‌نێوان ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئه‌پلیكه‌یشن و یاری چه‌ندین ئه‌پلیكه‌یشنی ساخته‌ و سیخوری له‌ناو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئه‌پلیكه‌یشن توانیویانه‌ له‌ گوگڵ پله‌ی شوێنی خۆیان بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ دوێنێ 31/1 كۆمپانیای گووگڵ ڕایگه‌یاند پێوانه‌یه‌كی زۆریان بۆ كۆگای ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانی گووگڵ پله‌ی كردووه‌ له‌ ساڵی 2017 كه‌ دژی ئه‌و ئه‌په‌ خرابووه‌كان بووه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان لابراوه‌ زیاتر له‌ 700 هه‌زار ئه‌پلیكه‌یشن بووه، وه‌ زیاتر له‌ 100 هه‌زاریش دووباره‌ گه‌شه‌ی پێدراوه‌.

ئه‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ لابراون له‌ ناوه‌ڕۆكدا گونجاو نه‌بوونه‌ یان سیخووریان به‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران كردووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ Andrew Ahn به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه‌كانی گووگڵ پله‌ی ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ چه‌ندین جار فێڵیان لێكراوه‌ له‌ دانانی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ ساختانه‌ هێڵی به‌رگری گووگڵ پله‌ی توانای ئاشكراكردنی ئه‌و ئه‌پانه‌ی نه‌بووه‌ توانیویانه‌ سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌ ئه‌منیه‌كانی گووگڵ پله‌ی ببڕن به‌ سه‌ركه‌وتووی ئه‌په‌كانی خۆیان له‌ گووگڵ پله‌ی بڵاو بكه‌نه‌وه‌، وه‌ ئه‌وه‌شی دووبات كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام دژی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌ ساختانه‌ ده‌جه‌نگن تا وای لێدێت كۆگای گووگڵ پله‌ی ده‌بێته‌ خاوێنترین كۆگای ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان له‌ جیهان.

شایه‌نی باسه‌ ساڵی ڕابردوو ئه‌پێك ساخته‌ به‌ناوی واتسئاپ له‌ گووگڵ پله‌ی بڵاو بۆوه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن جار دابه‌زێندرا له‌لایان به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ دوای ئاشكرا بوونی گووگڵ به‌ خێرایی سڕیه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی