به‌رهه‌م عه‌لی دوایین كتێبی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

65 ساتیره‌ چیرۆكی ته‌نزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ خۆ گرتووه‌


له‌ رێوره‌سمێكدا كه‌ له‌ هۆتێل " ڤان رۆیاڵ " به‌رێوه‌چوو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " به‌رهه‌م عه‌لی " تازه‌ترین به‌رهه‌می په‌رتووكی خۆی له‌ ژێر ناوی " چیرۆكه‌كانی گه‌ره‌كی ئێمه‌ " بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م كتێبه‌ كه‌ 65 ساتیره‌ چیرۆكی ته‌نزی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییان له‌ خۆ گرتووه‌ ، گرنكترین خالیش له‌ كتێبه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ جه‌وهه‌ری گێرانه‌وه‌ و خولقاندنی كه‌سایه‌تی و كاره‌كته‌ره‌ ،هه‌روه‌ها پاراوی زوبان و زاڵبوونی زمانی ته‌نز و پلار وایانكردووه‌ كتێبه‌كه‌ زیاتر به‌رچاو ده‌ركه‌وێت .

نووسه‌ری كتێب  وه‌ك ژینگه‌و جوگرافیا باس له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ گه‌ره‌كی سه‌رچناری سلێمانی ،شاری به‌غد او گوندی زێوی ده‌كات و گوایه‌ ئه‌م سێ شوێنه‌ له‌ ناو نووسینه‌كانی ئه‌ودا  زه‌ق و به‌رچاون و وه‌ك هه‌وێنی خولقاندنی چیرۆكه‌كانی ناویان ده‌بات .

له‌ كۆتایی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا كتێبه‌كه‌ به‌ واژووی نوسه‌ر وه‌كو دیارییه‌ك به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا .