مۆبایله‌ نوێیه‌كه‌ی نۆكیا خاوه‌نی 5 كامێرایه‌ له‌ دواوه‌

چوار كامێرایان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌ڵماسه‌

كامێرا و وێنه‌گرتن ئه‌مڕۆ بۆته‌ شتێكی زۆر گرینگ له‌سه‌ر مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، وه‌كوو مۆبایلی گووگڵ كه‌ باشترین كامێرای له‌سه‌ر جێگیركراوه‌، كۆمپانیایه‌كانی سامسۆنگ وئه‌پڵ و هواوی سۆنی هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه‌ كه‌ باشترین كامێرای له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان جێگیر بكه‌ن.

هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كۆمپانیای نۆكیا ده‌یهه‌وێت بێته‌ ناو ئه‌و پێشبڕكێیه‌ ركابه‌ری ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بكات به‌م مۆبایله‌ نوێیه‌.

به‌پێی وێنه‌یه‌كی دزه‌پێكراو كه‌ ماڵپه‌رێكی چینی بڵاوی كردۆته‌وه‌، كۆمپانیای نۆكیا ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مۆبایلێك به‌ناوی Nokia 10 به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ خاوی 5 كامێرایه‌.

nokia-10-penta-lens-module-w782هه‌روه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت مۆبایله‌كه‌ خاوه‌نی 5 كامێرایه‌ له‌ دواوه‌، چوار كامێرایان له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌ڵماسه‌ پێنجه‌میشیان له‌سه‌ره‌وه‌ی به‌ینی لیدی فڵاشه‌.

IMG-6-1ئه‌و زانیاریانه‌ی دزه‌ی پێكراوه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕبوونی كات زانیاری زیاترمان ده‌ستده‌كه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ نوێیه‌ی مۆبایلی نۆكیا كه‌ به‌ Nokia 10 ده‌ناسێندرێت.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی