كامێرا زیره‌كه‌كه‌ى گوگڵ كه‌وته‌ بازاڕه‌وه‌

له‌ ئێستادا داواكارى زۆرى كڕیارانى له‌سه‌ره‌

كۆمپانیاى گوگڵ به‌ فه‌رمى كامێرایه‌كى زیره‌كى كه‌ ناوى لێ نراوه‌ (گوگڵ كلیپس) خستیه‌ بازاڕه‌وه‌.

گوگڵ كلیپس نرخه‌كه‌ى 249 دۆلاره‌ و ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئه‌م كامێرایه‌ بكڕیت ئه‌وا له‌ نێوان 27ى شوبات بۆ 5ى مارس به‌ده‌ستت ده‌گات.

كامێرا زیره‌كه‌ له‌ ئێستادا داواكارى زۆرى كڕیارانى له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستى كڕینى هه‌بێت تا ئه‌و رێكه‌وته‌ دیاریكراوه‌ به‌ده‌ستى ده‌گات.

گوگڵ كلیپس له‌ ڕوى دیزاینه‌وه‌ زۆر ساده‌یه‌، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر زیره‌ك و پێشكه‌وتوو دروست كراوه‌ كامێراكه‌ى خاوه‌نى 12 ئیم پیه‌ و ده‌توانیت بیخه‌یته‌ هه‌ر شوێنێك ڕه‌سمى ته‌واوى چوارده‌ورى خۆى ده‌گرێت و كوالێتى ڕوناكى و هه‌ست به‌ جموجۆڵ ده‌كات له‌ كاتى وێنه‌گرتندا.

كامێراى كلیپس 130 پله‌ى ڕوانینى هه‌یه‌ و ده‌توانێت له‌ چركه‌یه‌كدا 15 وێنه‌ بگرێت و هه‌روه‌ها ئه‌مبارى ناوخۆى 16 گێگا بایته‌ و ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ى ده‌یگرێت ده‌توانێ به‌ هه‌موو كوالێتیه‌ك بته‌وێت بیخه‌یته‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ و دواى ماوه‌یه‌ك كه‌ ده‌تناسێت به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى ئه‌و شته‌ى ئاره‌زووت لێیه‌تى خۆى وێنه‌ى ده‌گرێت.

ڤیدیۆكان و وێنه‌كانى كه‌ ده‌یگرێت به‌ گوگڵ كلیپس پێویست به‌ ئه‌نته‌رنێت ناكات یه‌كسه‌ر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناو مۆبایل له‌ ڕیگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فۆنه‌وه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز