په‌یامنێری جه‌نگ چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ پێنج به‌ش و 356 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌


 به‌ ئاماده‌بوونی  ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان له‌ هۆڵی په‌یمانگای تایبه‌تی ته‌كنیكی له‌ رواندوز  رێوره‌سمی ناساندنی یه‌كه‌م په‌رتووك له‌ بواری په‌یامنێری جه‌نگ له‌ كوردستان  له‌ ژێر ناوی (په‌یامنێری جه‌نگ )  له‌ نووسینی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس " هه‌ژار حه‌كیم " به‌ریوه‌چوو .

نووسه‌ری ئه‌م په‌رتوكه‌ ئاشكرایكرد ، دوای سێ ساڵ له‌ كاركردن و ماندووبوونێكی زۆر كتێبه‌كه‌ی به‌ ناوی په‌یامنێری جه‌نگ كه‌ له‌ كوردستان یه‌كه‌م كتێبه‌ له‌ بواری  راگه‌یاندن له‌ سه‌ر په‌یامنێری جه‌نگ به‌ چاپگه‌یاند و خستییه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران .

جێی باسه‌ ئه‌م په‌رتووكه‌ له‌ پێنج به‌ش و 356 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌ ،به‌شێكی په‌رتوكه‌كه‌ مه‌یدانییه‌ واته‌ نووسه‌ر خۆی وه‌ك رۆژنامه‌نووسێك له‌ زۆربه‌ی شه‌ره‌كانی دژ به‌ داعش به‌شدار بووه‌ .