بیره‌وه‌رییه‌كانی " لیتن " بوو به‌ كتێب

له‌ ساڵی 1910 تا 1916 بالوێزی ئه‌ڵمانیا بووه‌ له‌ ته‌ورێز


ویلهێلم لیتن   كه‌ له‌ ساڵی 1910 ی زایینی باڵوێزی ئه‌و كاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بووه‌ له‌ ته‌ورێز ،  له‌ ساڵی 1925 ی زایینی  له‌ شاری به‌رلین به‌ زمانی ئه‌ڵمانی  هه‌ڵساوه‌ به‌ نووسینی كتێبێك له‌ ژێر ناوی ( ماه‌ عسل ایرانی ) و له‌ چاپه‌مه‌نی گیۆرك زیلكه‌ به‌ چاپی گه‌یاندووه‌ .

فه‌ره‌یدون حه‌كیم زاده‌ ی نووسه‌ر به‌ یارمه‌تی و هاوكاری  ئاوات سه‌ید ئه‌حمه‌د  له‌ ژێر ناوی ( ویلهێلم لیتن له‌ كوردستان ) هه‌ڵساوه‌ به‌ وه‌رگێرانی كتێبه‌كه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی و هه‌روه‌ها به‌ چاپگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌ هه‌مان كاتدا .

ئه‌و نووسه‌ره‌ ئه‌ڵمانییه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1910 تا 1916  بالوێزی ئه‌ڵمانیا بووه‌ له‌ ته‌ورێز ، زۆر رووداوی تاڵو شیرینی له‌ ژیانی خۆی و ئه‌ڵمانیا و به‌لژیك و عوسمانییه‌كان  له‌ ماوه‌ی شه‌ری یه‌كه‌می جیهانی له‌ كتێبه‌كه‌ باس ده‌كات .

جێی باسه‌ فه‌ره‌یدوون حه‌كیم زاده‌  خه‌ڵكی شاری مه‌هاباده‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، یه‌كێكه‌ له‌ نوسه‌ره‌ چالاكه‌كانی بواری میژوو ، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی به‌ پێز وو به‌ سووده‌ له‌ باره‌ی مێژووی كوردستان .