Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:31

میدیای په‌که‌که‌: تورکیا به‌ تانکی ئه‌ڵمانی هێرشی کردۆته‌ سه‌ر عه‌فرین

ئه‌ڵمانیا به‌ بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ چه‌ك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی به‌ توركیا فرۆشتووه‌
کوردستان TV
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فوراتی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی مرۆیی ئه‌ڵمانیا ناسراو gbfvله‌ راپۆرتێكیدا كه‌ دوێنێ دووشممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: كه‌ سوپای توركیا به‌ چه‌ك و تانكی ئه‌ڵمانی هێرشی كردۆته‌ گونده‌كانی ناوچه‌ی عه‌فرین.

كه‌مال سه‌یدۆ، به‌رپرسی دۆسیه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ رێكخراوه‌كه‌ به‌ میدیای په‌كه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر گونده‌كانی عه‌فرین ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، چونكه‌ ئه‌و هێرشانه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر عه‌فرین به‌ تانكی ئه‌ڵمانی بووه‌.

به‌ پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌ ساڵی 2017 حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ چه‌ك و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی به‌ توركیا فرۆشتووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.