PUK میدیا: ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم گرووپێكی چه‌كدار ده‌ستگیر ده‌كات

چه‌كداره‌كان گومانی تیرۆرستانی داعشیان لێده‌كرێت

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌له‌ بناری به‌مۆ روبه‌روی هێزه‌كانی ئاسایش بونه‌ته‌وه‌.

ئێواره‌ی دوێنێ 22-1-2018 به‌ ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر و به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاسایشی گه‌رمیان و بنكه‌كانی ئاسایشی به‌مۆ و مه‌یدان و ده‌ربه‌ندیخان ئۆپراسیۆنی كیوماڵكردنی ناوچه‌كه‌یان ده‌سپێكرد و توانیان شوێن و حه‌شارگه‌ی چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان ئاشكرا بكه‌ن، رووبه‌ڕوی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بونه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی داوایان لێكرا ناسنامه‌یان ئاشكرا بكه‌ن و خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانمان بكه‌ن ، به‌ڵام دوای خۆدزینه‌وه‌یان روبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش بونه‌وه‌و شه‌ڕوپێكدانان رویدا و هه‌ڵهاتن.

به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی ناوچه‌كه‌  هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان به‌رده‌وام بوون  و پلانی خۆیان گۆڕی  و سه‌ره‌تا  شاخی به‌مۆ كۆنتڕۆڵكراو  پاشان  توانرا حه‌شارگه‌كه‌یان ئاشكرابكرێت  و ده‌سبگیرێت  به‌سه‌ر یه‌ك چه‌كی (بیكه‌یسی )و (دوو كڵاشینكۆف )و یه‌ك فه‌رده‌( تیئێنتی ) و 17 گوله‌ی ( ئاربیچی ) و چه‌ندین سندوقی فیشه‌ك و مه‌وادی خۆراكی .

به‌پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم چه‌كداره‌كان گومانی تیرۆرستانی داعشیان لێده‌كرێت و پێشتر زانیاری ورد هه‌بووه‌ له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی حه‌مرین و له‌ ئێستاشدا هێزه‌كانی به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ، به‌هاوكاری پۆلیسی گه‌رمیان و هێزێكی به‌رگری و فریاكه‌وتنی ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامن له‌ كیوماڵكردنی ناوچه‌كه‌ن و كۆنترۆڵكردنی سنوره‌كه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شه‌و نخون ده‌بین و به‌ گیانمان خاكی هه‌رێم ده‌پارێزین .