Erbil 15°C سێشەممە 19 ئازار 07:20

عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا رێککه‌وتنی نوێ ده‌که‌ن

پلانی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ عێراق ئاشكرا
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق داوای له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه‌ هاوپه‌یمانه‌تییه‌ك له‌ نێوان عێراق و توركیا و ئێران و سوریا پێكبهێنرێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشهات و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ رووده‌ده‌ن.

رۆژنامه‌ی ئه‌خباری لوبنانی له‌ راپۆرتێكیدا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی عێراقی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ سه‌ردانیدا بۆ به‌غدا داوایه‌كی ئاراسته‌ی حه‌یده‌رعه‌بادی، سه‌رۆك  وه‌زیرانی عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بێته‌ نێو هاوپه‌یمانێتی نێوان توركیاو ئێران و سوریا تا رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌كانی و سه‌ر ناوچه‌كه‌ ببنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌:به‌غداد ئه‌لیۆم

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.